نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەوە و پەیوەستە بە پاشەكشێی دۆلارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 0.63% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 53 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 84.59 دۆلار.

گۆڕانكارییەكانی نرخ، نەوتی خاوی تەكساسیشیان گرتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ 46 سەنت چووەسەر نرخی هەر بەرمیلێكی و بە 77.17 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا، دوای دابەزینە بەرچاوەكەی دوێنێی نرخەكان دێت كە هەر بەرمیلێك نەوتی خاو نزیكەی دوو دۆلاری لە نرخەكەی لەدەستدابوو، گۆڕانكارییەكانیش پەیوەستن بە بەهای دۆلاری ئەمریكییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share