قائیمقامیەتی سلێمانی: قیمەی ئامادەكراو لە دوكانەكانی گۆشتفرۆشی مەكڕن

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانەوە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی ڕەنجە لە گوزەری بەلەدیەكە دادەخات.

ڕێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و هەبوونی قیمەی ئامادەكراو بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی ڕەنجە داخرا و خاوانەكەش ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی كرایەوە.

ئاشكرایكرد، بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ فرۆشتنی قیمەی ئامادەكراو قەدەغەیە و هەر دوكانێكی گۆشتفرۆشتن پێشتر قیمە ئامادەبكات ڕووبەڕووی ڕێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لە دوكانەكانی گۆشتفرۆشتن قیمە ئامادەكراو نەكڕن، چونكە سەرچاوەی گۆشتەكە دیارنییە و نازانرێت ئەو گۆشتەی دەكریت بەقیمە چییە، لەهەرشوێنێكش هەبوو لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداربكەنەوە.

بابەتی پێشتر

كاریگەریی زیادەڕەویكردن لە خواردنی ڤیتامینەكان

بابەتی دواتر

15 كەس لە نزیك بەندەری تەرتووس لە سوریا خنكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share