ئەجێندای سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا ئاشکرادەکرێت

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەجێندای سەرەکیی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا، بەشداریکردنیەتی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا.

حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت، بە مەبەستی بەشداریکردنی لە خوولی 77ـەمینی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەشداریکردنەکەی کازمی لەڕووی دیپلۆماسییەوە گرنگییەکی تایبەتی بۆ عێراق دەبێت، پێگەی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەهێزدەکات، هاوکات چاوی بە بەرپرسانی پلەباڵا دەکەوێت”.

بەپێی وتەی حەسەن نازم، “حکومەت سەرکەوتووبووە لە دۆسیەی پەیوەندییە دەرەکییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا، سەردانەکەی کازمیش بۆ ئەمریکا لە چێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی حکومەتدایە”.

بابەتی پێشتر

بەهۆکارێکی سەیر 70 لاشە لە جانتا و سەتڵی خۆڵدا هەڵدەگیرێن

بابەتی دواتر

(چوار لە 14).. ئیسپانیا مێژووی یورۆباسکێتی نوێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share