ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له میلانی برده‌وه و گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی کالچیۆ.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی یانه‌ی ناپۆلی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ناپۆلی” له خوله‌که‌کانی 55 و 78 له‌لایه‌ن ماتیۆ پۆلیتانۆ و جیۆڤانی سیمیۆنی-یه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی “ڕۆسۆنێری” له خوله‌کی 69 له‌لایه‌ن ئۆلیڤه‌ر جیرو تۆمارکرا.
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ڕۆما له یاریگای “ئۆڵیمپیاکۆ” میوانداری ئاتالانتای کرد، ئاتالانتا به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد، گۆڵه‌که‌ش له خوله‌کی 35 له‌لایه‌ن جۆرجیۆ سکالڤێنی-یه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، ناپۆلی و ئاتالانتا ژماره‌ی خاڵه‌کانیان گه‌یانده (17) و له لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا جێگیر بوون (ناپۆلی یه‌که‌م و ئاتالانتا به جیاوازی گۆڵ دووه‌م).