ژمارەیەک پەرلەمانتار هۆشداری دەدەن لە قەیرانێکی ئابوریی گەورەتر

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایانگەیاند کە بەمشێوازە حکومڕانیکردنەی ئێستا گوزەرانی خەڵک خراپتر دەبێت و قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە، ئەگەر حکومەت لەگەڵ بەغداد ڕێکنەکەوێت قیرانی گەورەتری ئابوری ڕوو لە هەێم دەکات لە ساڵی ئایندەدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان بەناوی (پەرلەمانتارانی ناڕازی لە پەرلەمانی کوردستان)، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانونی دووەم، بڵاویانکردووەتەوە هاتووە، ” ژیان و گوزەرانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و بەم شێوازە لە حوکمڕانیی، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە و هاونیشتمانیانیش زیاتر باجەکەی دەدەن”.

ئەو پەرلەمانتارانە چەن هەنگاوێکیان خستووەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و دەڵێن، ” هۆشداری دەدەین، ئەگەر ئەم سێ ھەنگاوە نەگیرێنەبەر، ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا، دوچاری قەیرانێکی گەورەتری ئابوری دەبێتەوە”.

یەکەم/ ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراقیی دا. حکومەتی ھەرێم بە کرداریی بچێتە ژێر باری رێکەوتن و رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتەکانی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغداد بکات و لە بەرانبەریشدا حکومەتی عیراقیی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.

دووەم/ دەستبەجێ حکومەتی هەرێم قاچاخچێتیی بەرپرسە دەسەڵاتدارەکان لە خاڵە سنورییەکان دا کۆنترۆڵ بکات و ئەو بڕیارانەیشی بۆ چاکسازیی لە داھاتی خاڵە سنوریەکاندا دراون، جێبەجێبکرێن.

سێیەم/ پێداچونەوەی تەواو بە دۆسێی نەوتدا بکرێت و کۆتایی بەو گەندەڵیی و بەفیڕۆدانە بهێنرێت کە لەم دۆسێیەدا ھەیە.

بابەتی پێشتر

دوایین دیاردەی گەردوونی ئەمساڵ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ڕوودەدات

بابەتی دواتر

ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.. بۆ تەواوی دانیشتووانی وڵاتێك بێبەرامبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share