ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین کەمبوونەوە لە یەدەگی نەوتدا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نەوتی یەدەگککراو پشکی لەناکاوی وڵاتەکە بۆ 434.1 ملیۆن دابەزیوە، ئەمەش گەورەترین دابەزینە لەماوەی 38 ساڵی ڕابردوودا.

وەزارەتی وزەی ئەمریکا لە نوێترین ئاماریدا بڵاویکردووەتەوە، “کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، یەدەگی نەوت 8.4 ملیۆن بەرمیل دابەزینی بەخۆوە بینیوە و بڕی یەدەگی نەوتی یەدەگکراو گەیشتووەتە 434.1 ملیۆن بەرمیل، لەدوای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە ئەمە یەکەمین دابەزینە لە بڕی یەدەگی نەوت و گەورەترین دابەزینە لەساڵی 1984ەوە.

ئەم دابەزینەی یەدەگی نەوت، لەدوای وتارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دێت لەمانگی ئازاری ئەمساڵ کە ڕایگەیاندبوو، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگکراو دەردەهێنن بۆ ماوەی شەش مانگ.

بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی داهاتوو کۆتایی دێت، لەوبارەیەشەوە جێنیفەر گرانهۆڵ وەزیری وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئیدارەکەیان تاوتوێی پێشنیازی خستنەڕووی زیاتری یەدەگی نەوتی  ستراتیژی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵپەڕە عێراقییەکان: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باس لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم دەکات

ماڵپەڕە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوتوێبکرێت. ماڵپەڕی…
Total
0
Share