ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 16 كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی هەڵمەتی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 16 تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان دانیشتووی شار و شارۆچكە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێنج لە تۆمەتبارەكان بازرگانن و ئەوانەی دیكە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و لە ئێستادا سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەكانی 26 – 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرەكان دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

لاهور جەنگی بورهان داوای لە یەكێتی كردووە بۆ خەرجییەكانی ڕۆژانەی 150 ملیۆن دیناری پێبدرێت

بابەتی دواتر

جیابوونەوەی هاوسەرانی تەمەن خوار 15 ساڵ<br>لە نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی تری عێراقدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمێك لە قەڵادزێ دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین دۆزینەوەی تەرمێك لەناو ماڵێكدا لە قەڵادزێ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەتەنها ژیاوە و چەند ڕۆژێك دەبێت گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share