ڕیاڵ مەدرید نایەوێت ئەنچیلۆتی بڕوات

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشن بە كاركردن لەگەڵ كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەردا و دەیانەوێت بۆ ساڵێكی تر گرێبەستەكەی درێژ بكەنەوە.

ئەنچیلۆتی پێشتر ئاماژەی بەوەدا كە ڕیاڵ مەدرید دوا وێستگەی كاری ڕاهێنەرایەتی دەبێت و دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی، بەشێوەیەكی یەكجاری لە كاری ڕاهێنەرایەتی دووردەكەوێتەوە.

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید نایەوێت بەزویی ئەنچیلۆتی واز لە كاری ڕاهێنەرایەتی بهێنێت و بڕیاریداوە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2024 درێژ بكاتەوە.

گرێبەستی ئەنچیلۆتی ساڵی 2023 كۆتایی دێت و ئیدارەی یانەكەش دەیەوێت لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share