وڵاتان داوا لە عێراق دەكەن نەوتی زیاتریان پێبفرۆشێت

وڵاتانی ئاسیا داوادەكەن عێراق نەوتی زیاتریان پێبفرۆشێت و پاڵاوتگەكانی چین و هیندستان نەوت لە عێراق دەكڕن.

عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایگەیاند، وڵاتانی ئاسیا چاویان لە نەوتی عێراقە و دەستبەرداری نابن، نایانەوێت لە پێناو نەوتی ڕوسیادا پشت لە كڕینی نەوتی عێراق بكەن.

یاسری جەختیكردەوە كە وڵاتانی ئاسیا دەیانەوێت نەوتی ئەمباركراویان زیادبكەن و بۆ ئەو مەبەستەش داوای نەوتی زیاتر لە عێراق دەكەن.

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ئاشكرایكرد، زۆرینەی پاڵاوتگە حكومییەكانی نەوت لە چین و هیندستان گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا هەیە و پابەندن بە كڕینی نەوتی عێراقەوە.

ڕاشیگەیاند، ماوەی سێ ساڵە هیندستان زۆرترین نەوت لە عێراق دەكڕێت و چین یەكێكە لە گەورەترین كڕیارەكان، ئێستا باس لەوە دەكرێت ئەوان بیانەوێت نەوت لە ڕوسیا بكڕن، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و وڵاتانی ئاسیا نیازی وازهێنان لە كڕینی نەوتی عێراقیان نییە، تەنانەت گەورە كۆمپانیاكانی سەنگاپوور پلانیان هەیە كار لەگەڵ سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراقدا بكەن.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر كۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندبوو، داهاتی نەوتی عێراق لە هەشت مانگی ڕابردوودا 82 ملیار دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share