بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی دیكەی گروپی تیرۆریستانی داعشی لە بازیان ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ر
دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و دروشمی داعش لە ئاكاونتی تایبەتی كەسێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك كە دانیشتووی قەزای بازیانە و تۆمەتبارێكی دیكە لەسەر وێنە و پۆستەكە پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ بابەتەكەی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “چاوی هێزەكانمان كەوتە سەر وێنە و بابەتەكە، تیمە تایبەتەكانمان ڕاسپێردران بۆ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتباران و دستنیشانكردنی ناسنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی تێرۆریستان و ئەنجامدەرانی تاوانەكە
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، 27ی ئەم مانگە بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 2ی تێرۆر لەلایەن هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی هەردوو تۆمەتبار لە قەزای بازیان دەستگیركران كە لە نەتەوەی كوردن و ڕاپێچی بەردەم یاساو لێكۆڵینەوەكان كراون”.
ئاسایشی سلێمانی جەختدەكاتەوە، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە چاومان لەسەر هەموو ئەو گروپ و تۆمەتبارانە دەبێت كە چاویان بە ئازادی و ئارامی و سەروەریی یاسادا هەڵنایەت بە زووترین كات دەستگیردەكرێن و بڕیاری دادگەیان بەسەردا جێبەجێدەكرێت.