موقتەدا سەدر: بە یەكجاریی واز لە سیاسەت دەهێنم

موقتەدا سەدر “وازهێنانی یەكجارەكیی” لە سیاسەت ڕاگەیاند و گشت دامەزراوەكانی ڕەوتی سەدری داخست.

لە پەیامێكدا كە كەمێك لەمەوبەر لە تویتەر بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، “وازهێنانی یەكجارەكیی” لە سیاسەت ڕاگەیاند و دەڵێت، “هەرگیز نەمویستووە سەركردایەتی بكەم، بەڵكو تەنها ئامانجم ڕاستكردنەوەی ئەو لارییە بوو كە حزبە سیاسییە شیعییەكان هۆكاری سەرەكیی دروستبوونین بەو پێیەی زۆرینەن”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختدەكاتەوە كە پێشتریش ویستوویەتی دەست لە سیاسەتكردن هەڵبگرێت، بەڵام ئێستا بە یەكجاریی وازەدهێنێت و گشت دامەزراوەكانی ڕەوتی سەدر دادەخات “جگە لە مەرقەدی شەریف و مۆزەخانەی شەریف و دەستەی كەلەپووریی ئال سەدر”.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا موقتەدا سەدر چەندین جار وازهێنانی لە پرۆسەی سیاسی، بایكۆتكردنی هەڵبژاردن، كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەكردنی لە حكومەتدا ڕاگەیاندووە، بەڵام دواتر پاشگەزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق داواكارییەك ئاراستەی سەدر دەكەن

بابەتی دواتر

بووك و زاوایەكی كورد لە مانگی هەنگوینییاندا دەچنەسەر چیای ماناسلو لە نیپاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئامادەیبوون، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد لەبارەی…
Total
0
Share