ڕوونكردنەوە لەبارەی كاتی دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەدرێت

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی هەشت ئامادەكراوە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین لە كاتی دابەشكردنی مووچە ئاگادارمان بكاتەوە، جەختیشدەكاتەوە مەرج نییە هەموو مانگێك لە هەمانكاتدا دابەشكردنی مووچە دەستپێبكاتەوە.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین و تائێستا بە فەرمی لە كاتی دابەشكردنی مووچە ئاگادارنەكراوینەتەوە و ئەوەی باسدەكرێت بەر 1ی ئەیلول دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت تەنها قسەیە هیچ شتێك بە فەرمی بە ئێمە نەوتراوە”.

ئاشكرایكرد، ئەو فەرمانگەیانەی كە لیستی مووچەكەیان ڕەوانەی گەنجینە كردووە وردبینی تێدا كراوە و ئامادەكراوە و وتیشی، “مەرج نییە هەموو مانگێك لەهەمانكاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە: وەرگرتنی ئابوونەی حزبیمان قەدەغەكرد

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: هێزەكانی ئەمریكا لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ پەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. درۆنێك كەوتەخوارەوە

درۆنێك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كەوتەخوارەوە. بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا،كەمێك لەمەوبەر درۆنێك لە نزیك گوندی ئاشۆكان…
Total
0
Share