لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی سەرەكیی ڕانیە-دوكان و كلكەی كۆڵێن لە ڕانیە سێ كەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەرین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی سەرەكیی ڕانیە-دوكان و كلكەی كۆڵێن لە ڕانیە سێ كەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەش كراوە، ڕووداوەكە بەهۆی وەرگەڕانی دوو ئۆتۆمبێل بووە .