ئاگادارییەك لە حكومەتەوە بۆ هاوڵاتییانی گەرمیان

سەرای كفری

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان، هاوڵاتییانی ناوچەكە ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، دوو كێبڵی كارەبا دووچاری شۆرت و تەقین بوونەتەوە.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئاراستەی دانیشتووانی قه‌زای كفری و هەردوو ناحیەی سه‌رقه‌ڵا و نه‌وجول و گونده‌كانی سنوورەكەی كردووە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان دەڵێت، “به‌هۆی ڕوودانی شۆرتێكه‌وه‌ و ته‌قینی دوو كێبڵی (33kv) له‌ وێستگه‌ی (132kv)ی كفری، كاره‌بای نیشتمانییان بڕاوه‌”.

کارەبای گەرمیان جەختدەكاتەوە كە تیمه‌كانیان له ‌هه‌وڵی چا‌رەسەركردنی گرفتەكەدان و بەڵێنێك بە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەدات و ئاشكرایكرد، “له‌ كاتی چاككردنه‌وه‌ی گرفتەكەدا، قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌یەیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه ‌كاره‌بای نیشتمانییان نه‌بووه”.

بابەتی پێشتر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا خاكی هەرێم بۆردوماندەكەن

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share