“زۆرینەی ئەو کەسانەی هاوکاری 100هەزارەکەیان وەرگرتووە لە سەیدسادق دەوڵەمەندن”

قائیمقامی قەزای سەیدساق ئاشکرایدەکات زۆرینەی ئەو کەسانەی کە هاوکارییە 100 هەزارییەکەی کاروباری کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە کەسانی نا شایستە و دەوڵەمەند بوون.

دیاری ڕەفیق، قائیمقامی سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە ئاگادارین و کارمەندانی بانکی سەیدسادقیش ئاگادارن کە بەشێک لەو کەسانەی هاوکارییە 100 هەزارییەکەیان وەرگرتووە بە ئۆتۆمبیلی گرانبەهاوە هاتوون و دۆخی ئابوریان باشبووە”.

قائیمقامی سەیدسادق وتیشی، “پرسی وەرگرتنی پارە لەلایەن کەسانی ناشایستەوە وەک گلەیی گەیاندومانەتە پارێزگاری سلێمانی و بە نوسراو ئەنجومەنی پارێزگایشمان ئاگادار کردووەتەوە”.

دیاری ڕەفیق دەڵێت، لە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە هاوکارییەکەیان وەرگرتووە پێوەری لاواز بەکارهاتووە و تاکە پێوەر نەبوونی موچە بووە، لە کاتێکدا خەڵکێک هەیە موچەی نیە و دۆخی ئابوریشی جێگرە.

بەپێی ئەو بڕە پارەیەی دابینکراوە بۆ قەزای سەیدسادق سێ هەزار و 500 کەس بڕی 100 هەزار وەک هاوکاری دارایی وەردەگرن، ماوەی سێ ڕۆژە پێدانی هاوکارییەکە بە هاوڵاتیانی قەزاکە بەردەوامە و وەک کارمەندان و قائیمقامی سەیدسادقیش دەڵێن زۆرینەی ئەوانەی وەریانگرتووە دەوڵەمەندبوون.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە بڕێک پارە هاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکات و بەشێک لە هاوڵاتیان گلەی ئەوە دەکەن کە پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە ورد نەبووە.

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین.. بەهۆی موشەكێكەوە پاڵاوگەیەكی نەوت ئاگری تێبەربووە

بابەتی دواتر

گەنجێک لە سلێمانی خۆی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرزی كێلێ بە نێودەوڵەتی دەكرێت

شاندێكی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین سەردانی ئێران دەكەن و بە نێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ ئامانجی سەردانی شاندەكەیە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئیدارەی…
Total
0
Share