هەرچەندە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكان دەبوایە گازی سروشتیی هەرێم لە كۆتایی ساڵی 2020 ڕەوانەی دەرەوە بكرایا، بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا لە ساڵی 2021دا هەرێم گازەكەی هەناردە دەكات، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەش بە نادیاری ماوەتەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاشكرایكرد، مەلەفی گازی سروشتیی هەرێم ڕاوەستاوە و چارەنووسی نادیارە و ئەگەرەكانی بەردەم هەناردەكردنی گاز بۆ دەرەوە زۆرن.
“باشترین پێشنیار ئەوەیە كە گازی هەرێم كارەبای لێبەرهەمبهێندرێت”
سەبارەت بە دوایین هەنگاوەكانی پرسی ناردنی گازی سروشتیی هەرێم بۆ دەرەوەی وڵات، سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە ئێستادا پرسی ناردنی گازی سروشتیی هەرێم بۆ دەرەوە پرسێكی تەواو ئاڵۆزە، لە ڕاستیدا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ هەناردەكردنی و مەلەفی گازی سروشتی ڕاوەستاوە و كۆرۆناشی هاتووەتەسەر بۆیە چارەسنووی نادیارە”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، “بابەتی ناردنی گازی سروشتی بۆ دەرەوەی وڵات ئەگەری زۆری تێدایە لەوانە، بۆ كوێ هەناردەی دەكەیت؟، بازاڕی چۆن بۆ دەدۆزیتەوە؟، ڕەزامەندی بۆ وەردەگیرێت یان نا؟، ئەمانەوەی دەیان ئەگەری دیكە لە پێشن كە تا ئێستا هیچیان یەكلا نەبوونەتەوە”.
سەرچاوە باڵاكەی سامانە سروشتییەكان ناوی لای تۆڕی میدیایی ئێستا پارێزراوە و پێی باش نەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە، نەیشاردەوە كە چەند پێشنیارێك لەنێو ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گازی هەرێم “باشترین پێشنیاریش ئەوەیە گازی سروشتیی هەرێم بكرێت بە كارەبا و كارەبا بفرۆشرێت”.
وەزارەتی كارەبای هەرێم پێشوازی لە هەنگاوی لەو جۆرە دەكات
هەرچەندە وەك سەرچاوەكەی سامانە سروشتییەكان وتی، گۆڕینی گاز بۆ كارەبا و فرۆشتنی جارێ پێشنیارە و جێبەجێنەكراوە، بەڵام وەزارەتی كارەبا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەیبینێت.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وتی، “زیاتر لە 2 هەزار مێگاوات وەحداتی تەولیدیمان وەك ژێرخان ئامادەیە بۆ كاركردن، بەڵام گازمان نییە كاری پێبكەین، لە هەنگاوی یەكەمدا سیاسەتی حكومەتی هەرێم لەگەڵ هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان ئەوەیە، بۆ چوار مەبەست گرنگی بە وەبەرهێنانی گازی سروشتی بدرێت كە سیانیان بۆ كارەبایە”.
وتەبێژی كارەبای هەرێم زیاتر ڕوونی كردەوە، “بەو واتایەی گاز لە خزمەتی كارەبادا بێت تا ئەو كاتەی ئێمە ئەڵێین بەسە، لە پێداویستیی ناوخۆ زیاتر بوو با هەناردە بكرێت، بەڵام دەتوانین كارەبای هەرێم كە بەشی ناوخۆ پڕكرایەوە وەك وزەیەك بینێرینە دەرەوە و ببێت بە داهاتێك بۆ حكومەت”.
ژێرخانی كارەبای هەرێم چۆنە؟
“بەهۆی گازی سروشتییەوە زیاتر لە 700 مێگاوات كارەبامان زیادی كردووە ئەوەش لەدرێژەی ئەو هەوڵانەیە كە لە ساڵی ڕابردووەوە دەستمان پێكردووە، كە ئەمە ڕێژەیەكی كەم نییە”، ئومێد ئەحمەد وای وت.
ئەوەشی ئاشكراكرد، “ئێستا گازی سروشتییمان هەبێت لە هەرێمی كوردستان، 6 هەزار و 700 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنین، لەكاتێكدا ئەگەر پێوەری زیرەك لە تەواوی هەرێم بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەكارهێنانی كارەبا بگەیەنینە پێوەرێكی ستاندارد، ئەوا هەرێم پێوستی بە كەمتر لە 4 هەزار مێگاوات كارەبا دەبێت، تەنانەت لە بەهار و هاوین و پایزدا كەمتریشمان پێویست دەبێت”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد، “وەك خودی خۆم كە شارەزام لە بەڕێوەبردنی سیستمی وزە، هەروەها وەك وەزارەتی كارەباش، باوەڕمان بەوە هەیە سامانی سروشتی بكرێت بە وزەی كارەبا و ببێت بە سەرچاوەی داهات لەم هەرێمە، ئێمە پێشوازیش لە هەوڵی لەو جۆرە دەكەین”.
گازی هه‌رێم به‌ره‌و بۆڕیی تاناپ
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیای دانه‌غاز له مانگی نیسانی ساڵی 2007، ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا واژووكرد، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی گازی سروشتیی هه‌رێم، پاش 10 ساڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕوسنه‌فت ڕاگه‌یاند.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2017دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی توركدا ڕایگه‌یاند، “ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ڕوسنه‌فت به‌جۆرێكه، بۆرییه‌ك گاز له هه‌رێمه‌وه به خاكی توكیادا تێپه‌ڕده‌بێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێك له گازه‌كه‌ش بۆ توركیا ده‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه”.
دواتر له 27ی حوزه‌یرانی ساڵی 2018دا ئاژانسی interfaxی ڕوسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕوسنه‌فت وه‌به‌رهێنان له كێڵگه و بیره نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تاناپ “هێڵی بۆڕی گازی سروشتی له ڕێی ئه‌نادۆڵ”وه كردووه، به‌مه‌ش گازه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی ئه‌و بۆڕییانهوه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی له‌لایه‌ن سامانه سروشتییه‌كان و شاره‌زایانی بواره‌كه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، گازی سروشتیی هه‌رێم به 5 تریلیۆن 700 ملیار مه‌تر سێجا گاز خه‌مڵێندراوه.
لە ئەگەری سەرگرتنیدا، هەرێم ده‌توانرێت ڕۆژانه 30 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی، له ڕێی ئه‌و بۆڕییه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
تاناپ، پڕۆژه‌ی دانانی هێڵی بۆڕی و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتییه له‌ڕێی ئه‌نادۆڵی توركیاوه، له 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 2011، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كرا، كه ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له ڕێیه‌وه گازی سروشتی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت و ئاسانكاری بۆ كڕیارانی ده‌كات.
بۆڕیی گازی سروشتیی تاناپ، گازی بەرهەمهاتوو لە كێڵگەی گەورەی شادەنیز-2ی ئازەربایجان لەڕێگەی خاكی جۆرجیاوە دەگوازێتەوە سنووری توركیا، لە سنووری توركیاشەوە بە بۆڕییەكی دیكەدا بەناوی تاپ دەگوازرێتەوە یۆنان و ئەلبانیا، لەوێشەوە بە ژێر دەریادا تێدەپەرێت و دەگاتە ئیتاڵیا، لە ئیتاڵیاشەوە دەچێتە وڵاتانی دیكەی ڕۆژئاوای ئەوروپا.
هەردوو بۆڕیی تاناپ و تاپ بەشێكن لە پرۆژەیەكی گەورەتری كۆمیسیۆنی ئەوروپا لەژێر ناونیشانی (ڕێڕەوی گازی باشوور) كە ئامانجی ئەوەیە گازی سروشتی لە وڵاتانی كەناری دەریای قەزوین و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوازێتەوە ئەوروپا و لەو ڕێگەیەشەوە وابەستەبوونی ئەوروپا بە گازی سروشتیی ڕوسیاوە كەمبكاتەوە، كە بەردەوام لەلایەن ڕوسەكان وەك كارتێكی بەهێزی سیاسی لەدژی یەكێتیی ئەوروپا بەكارهاتووە.
له‌لایه‌ن هه‌ندێك شاره‌زای وزه‌ی جیهانه‌وه تاناپ به ڕێگای ئاوریشمی وزه ناوده‌برێت.
زیاتر بخوێنەوە..