چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكانی دەستپێدەكاتەوە

چێوەی هەماهەنگی ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانەكانیان لە پێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی لیژنەی ڕێکخستنی پشتیوانیکردن لە پارێزگاریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، كە تیایدا هاتووە، “لەپێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانی بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قەیرانەكانی، كارەبا و بارگرانیی ژیانی هاوڵاتییان ببێتەوە داوا لە هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەین بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی گەل دەوڵەت دەپارێزێت بکەن کە لە لای دیوارەکانی ناوچەی سەوز دەبێت.”

باسی لەوەشكردووە، لیژنەی ڕێکخەر کە هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپێردراو بە پاراستنی خۆپێشاندانەکان دەبێت و خۆپیشاندانێكی هێمنانە و شارستانییش ئەنجام دەدەن.

لیژنەكە ڕوونیشیكردووەتەوە، “خۆپیشاندانەكە ڕۆژی هەینی كاتژمێر 5:00-ی پاشنیوەڕۆ لەلای دیوارەكانی ناوچەی سەوز ئەنجام دەدرێت.”

بابەتی پێشتر

لیژنەی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مان: ناكرێت خه‌ڵك لاسایی شەقامەكانی ڕۆژئاوا بكاتەوە

بابەتی دواتر

چی دەبێتەهۆی هەوكردنی ددانەكان؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە

جارێكی خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێكردەوە و هێزە ئەمنییەكان بە گولە ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە. ئەمڕۆ هەینی 5ی شوبات، خۆپیشاندەرانی…
Total
0
Share