لە وان و هەکاری هۆشداری لە بارینی بەفر دەدرێت

بارینی بەفر لە وان و هەكاری – فۆتۆ: AA

لە وان و هەكاری-ی باكووری كوردستان هۆشداری دراوە لە، بارینی بەفر.

بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی لە هەریەك لە وان و هەكاری-ی باكووری كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەشوهەوا لە هەموو ناوچەکەدا، هەوراوییە و لە دەوروبەری پارێزگاکانی وان و هەکاری، ئەگەری بارینی بارانی بەلێزمە و لە ناوچە بەرزەکانیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەمێننەوە و پێشبینیی بوونی تەم لە درەنگی شەو و بەرەبەیاندا دەکرێت.

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرما لە مووش و وان 10 پلە و لە هەکاری هەشت پلە و لە بەدلیس حەوت پلە دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

بابەتی دواتر

ئەو ڕۆژنامەنوسەی هەواڵی مردنی مارادۆنای بڵاوکردەوە زانیاری نەبیستراو ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share