وەزیرێك: تا ساڵی 2023 هیچ پەنابەرێكی سوری لە توركیادا نامێنێت

پەنابەرە سورییە ڕاگوێزراوەكان لە توركیا فۆتۆ: فرانس پرێس

وەزیرێكی توركی بەڵێندەدات لەماوەی ساڵێكدا وڵاتەكەی لە پەنابەرە سورییەكان چۆڵبكرێت.

داریا یانیك وەزیری خێزان و كاروباری كۆمەڵایەتیی توركی بەڵێنیدا تا ساڵی 2023ی داهاتوو وڵاتەكەی لە پەنابەرە سورییەكان چۆڵبكرێت.

لەكاتێكدا توركیا ڕوو لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیی یەكلاكەرەوە دەنێت، پرسی پەنابەرە سورییەكان بووەتە گەرمترین پرسی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و پارتە بەرهەڵسكارەكانی.

وتەی ئەو وەزیرە لەمیانەی كردنەوەی خانەیەكی بەساڵاچوواندا بوو لە شاری ئەدەنە-ی نزیك لە سنوورەكانی سوریا، ئەو شارەی ژمارەیەكی زۆری پەنابەرە سورییەكانی تیایە.

ڕوونیشیكردەوە، توركیا كاروانی پەنابەران بۆ سوریا دەگەڕێنێتەوە و “تا ساڵی 2023 هیچ یەكێكیان لەسەر خاكەكەمان نامێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـش لە سوریا بۆردومانکرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی شەممە ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـشی لە سوریا بۆردومان کردووە. ئەمەش لە تۆڵەی…
Total
0
Share