زێباری وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌وه

به‌رپرسێكی باڵای پارتی وەڵامی داواكەی سەدر بۆ گۆڕینی دەستوور و سیستمی سیاسی دەداتەوە و دەڵێت، “ده‌ستوور ته‌نها بە ته‌وافوق دەگۆڕێت، نه‌ك میزاجی شه‌خسی”.

شەوی ڕابردوو موقتەدا سەدر لە تویتێكدا باسی گۆڕینی سیستمی سیاسی و دەستوور و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دیكەی كرد.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌دریشدا، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به ‌تویتێك وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دری داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت،”سیستمی سیاسی ئێستا ‌و دەستووری ئێستای عێراقیش، تەنها به‌میکانیزمی دەستووریی تەوافوقی دەگۆڕدرێت، نه‌ك میزاجی شەخسی”.

دەشڵێت، “ئه‌و ده‌ستووره‌ی ئێستای عێراق، زیاتر له‌ 60ی عێراقییه‌كان ده‌نگیان پێداوه‌ لەساڵی 2005 له‌ ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمێکی جەماوەرییه‌وه ‌و لەلایەن دەسەڵات‌ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە پشتیوانی دەکرێت”.

بۆیە زێباری لە تویتەكەیدا دەڵێت، “هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ هەموارکردنەوەی ده‌ستوور یان گۆڕینی تا ئه‌وكاته‌ی ڕاوێژو گفتوگۆی نیشتمانیی چڕوپڕی له‌باره‌وه‌ نه‌كرێت”.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی وەڵامی داواکارییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی گەیشتە كوەیت

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی پەرلەمان گەیشتە كوەیت. كەمێك لەمەوبەر، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق…
Total
0
Share