کەنەدا فرۆشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە تورکیا ڕاگرت

وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، بەهۆی تەواوبوونی ئەو ڕاپۆرتەی کە لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان لەلایەن تورکیاوە لە جەنگە ناوچەییەکاندا دەرکەوتووە ئەو وڵاتە “سودی خراپی لە فڕۆکەکە وەرگرتووە و هەناردەی ئەو فرۆکەیە بۆ تورکیا ڕاگیراوە.

مارک گارنو، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاندووە “پێشتر پەیوەندیمان بە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە کردووە و نیگەرانی قوڵمان نیشانداوە لە بەکارهێنانی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەدا لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە لە شەڕەکانیدا لە قەیرانی قەرەباغ”.

پێشتر بەشێک لە هەناردە سەربازییەکانی کەنەدا بۆ تورکیا لە پایزی ساڵی ڕابردوو هەڵپەسێردرابوو، بەڵام ئێستا بە تەواوی فرۆشی ئەو جۆرە فڕۆکە بە تورکیا هەڵوەشاوەتەوە.

درۆنە کەنەدییەکان کە کۆمپانیای هایریس تەکنەلۆجی دروستی کردوون لە ڕێگەی تورکیاوە دراوەتە سوپای ئازەربایجان و ئەوانیش لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر ئەرمینیا بەکاریان هێناوە.

دوای بڕیارەکەی کەنەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو نیگەرانی دەربڕی کە کەنەدا هەوڵیداوە لە ڕوی پیشەسازی سەربازییەوە سانسۆری بکات.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی پاپای ڤاتیکان بۆ سەرۆکی هەرێمی نارد

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرز بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێركل ساڵی 2020 بە دژوارترین ناودەبات

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ساڵی 2020 دژوارترین بوو لەمیانەی سەرۆكایەتیكردنی ئەڵمانیا لە 15 ساڵی ڕابردوودا، بەڵام دەستكردن بەپێدانی ڤاكسینی…
Total
0
Share