پەرلەمانتارێك بەڵگەی گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوكردەوە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكارییەكی دیكەی لە وانەی پەروەردەی ئیسلامیی بڵاوكردەوە.

هەڵەز ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بەڵگەیەکی دیكەی گۆڕانکاری لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی بڵاوکردووەتەوە، کە دوای ڕۆژێک لە بڵاوکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە، بەڵام جاریکی تر دەستکارییان کردووەتەوە.

بەپێی بەڵگەکانی ئەو پەرلەمانتارە، ڕۆژی 25ی تەمموز وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکانی خوێندنی لە هەفتەیەکدا لە ئامادەیی بازرگانیی حکومی و ناحکومییەکان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ناوی وانەی “پەروەردەی ئیسلامی” بە “پەروەردەی ئایینناسی” هاتووە، وەک لە خشتەکەی خوارەوەدا دیارە.

بەڵام تەنها دوای یەک ڕۆژ، واتە دوێنێ 26ی تەمموز وەزارەتی پەروەردە جارێکی دیكە گۆڕانکاری لە ناوی “پەروەردەی ئایینناسی” کردووە و گۆڕیویەتی بە “پەروەردەی ئیسلامی و ئایینناسی”.

 

بابەتی پێشتر

ئایا ڕۆناڵدۆ دەچێتە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە؟

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share