بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وزە.. یەکەم باتریی لمین دروستدەکرێت

توێژرانی فینلاندا یەکەم باتریی لمینیان پەرەپێداوە، کە توانای هەڵگرتن و پاراستنی وزەی هەیە بۆ چەند مانگێک، ئەوەش یەکێکە لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی وزە.

فینلاندا زۆرینەی پێداویستییەکانی لە گازی ڕوسیاوە دابیندەکات، بەڵام شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا وڵاتانی جیهانی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن زیاتر هاندا.

باترییە لمینەکە کە یەکەم باتریی لەوجۆرەیە لە جیهاندا، لەلایەن دوو توێژەر و ئەندازیاری فینلاندی بەناوەکانی مارکۆ یەلۆنین و تۆمی ئیرۆنین لە شاری کانکانبای ڕۆژئاوای وڵاتەکە پەرەیپێدراوە.

باترییەکە بۆ بەرهەمهێنانی وزە سوود لە لمی کوالێتی خراپ وەردەگرێت، هەروەها بۆ بارگاویبوونەوەی سوود لە کارەبای بەرهەمهێنراو لە تیشکی خۆر و با دەبینێت، کە بۆ وڵاتانی خۆرئاوا تێچوویەکی کەمی دەوێت.

ئامێرەکە گەرمییەک بە پلەی 500 پلەی سەدی هەڵدەگرێت، کە دەتوانێت لە وەرزی زستاندا بۆ گەرمکردنەوەی شوێنەکان و ماڵان سوودی لێوەربگیرێت بەبێ ئەوەی تێچوویەکی زۆری بوێت.

باتری یان وێستگە لمییەکە دەتوانرێت وەک جێگرەوەی کارەبای بەرهەمهاتوو لە گاز بەکربهێنرێت، ئەو وزەیەی تێیدایە بۆ چەند مانگێک دەیهێڵێتەوە، دەتوانێت چارەسەرێکی باشبێت بۆ گرانیی کارەبا، هەروەها ماددە ژەهراوییەکانی تێدا بەکارنەهاتووە کە هۆکاربێت بۆ مەترسیی لەسەر ژینگە.

بابەتی پێشتر

شێوازێكی تری هاككردنی فەیسبووك ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گۆڕان: پێکەوە چاکسازی سەربخەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share