مامەڵەكردن بە سیمكارتی بێخاوەن قەدەغە دەكرێت

وەزارەتەكانی ناوخۆ و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنن، كار لەسەر نەهێشتنی سیمكارتی بێخاوەنی (مۆبایل و ئینتەرنێت) دەكەن و بۆ ئەوەش پێویستە فرۆشیارانی مۆڵەت وەربگرن.

هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، بەمەبەستی ڕێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی توێژاڵی ئه‌لیكترۆنی (سیمكارت) له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن (مۆبایل و ئینته‌رنێت) له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی ژماره‌ (8ی ساڵی 2021) دەرچووێندراوە بۆ بنەبڕكردنی فرۆشتنی سیمكارت له‌ بازاڕه‌كان به‌ده‌ر له‌ میكانیزمه‌ یاساییه‌كانی فرۆشتن و به‌ خاوه‌نكردنیان به‌پێی بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بڕیاردراوە لەمڕۆوە مۆڵەتی یەك مانگ دەدرێتە سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی (مۆبایل و ئینته‌رنێت) به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی سیمكارت له‌ بازاڕه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند.

هەروەها لە 24ی ئابی داهاتوو بەدواوە ده‌ستده‌كرێت به‌ هه‌ڵمه‌تی داخستنی گشت ئه‌و شوێنانه‌ی سیمكارت ده‌فرۆشن و مۆڵه‌تییان نییه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، فرۆشتنی سیمكارت بێمۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

هەردوو وەزارەت داوا لە هاوڵاتییان و كۆمپانیاكانیش دەكەن هاوكار و پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییەكان به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ (سیمكارت)ی بێخاوه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌.

بابەتی پێشتر

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان کۆتاییهات

بابەتی دواتر

حەوت یاریزانی بەرشلۆنە بەر لێشاوی فرۆشتن دەكەون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ 15 شوێن مووچە وەردەگرن

بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکانی،…
زیاتر ببینە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی…
Total
0
Share