تورکیا بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستانی دەستپێكردەوە

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەوروبەری گوندی سگێرێ لە قەزای ئامێدی بۆردوماندەكەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستییەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینییەوە دەوروبەری گوندی سگێرێ لە ئامێدی بۆردوماندەکەن.

وێنەكان دیمەنی ئێوارەی ئەمڕۆی بۆردومانەكەن و بە تایبەتی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراون. پەیامنێری ئێستا لە دهۆك ئاشكرایكرد، بۆردومانكردنەكە تا ئێستا بەردەوامە و هێشتا زیانەكانی نەزانراون.

لە دوای بۆردومانەكەی ڕۆژی چوارشەممەی گوندی پەرەخێ لە زاخۆ لەلایەن سوپای توركیاوە كە بووەهۆی كوژران و برینداربوونی دەیان كەس، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و تۆپخانەكانی ئەو وڵاتە چەند جارێك چیای مەتین و چەند ناوچەیەكی تری سنووری بادینانیان بۆردومانكردووە.

بابەتی پێشتر

سێ چالاكوان لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی دواتر

سێ چالاكوانەكەی هەولێر ئازادكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو لە هەرێم راگەیەندرا

بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رۆژی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان کرایە پشوو. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share