كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە، پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری خۆڵبارینێكی سووكیش لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە كە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆش لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە خێرایی با چالاك دەبێت پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزمدەبنەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە سبەینێ، ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان ، پلەكانی گەرماش دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینن”.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر 40 پلە

سلێمانی 39 پلە

دهۆك 40 پلە

كەركوك 43 پلە

هەڵەبجە 40 پلە

سۆران 39 پلە

ڕاپەرین 40 پلە

گەرمیان 45 پلە

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی كوردستان بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر توركیا

بابەتی دواتر

سبەینێ بڕیارێك لە دژی توركیا دەدرێت و سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share