پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەیی لە جیهاندا تۆماردەکەن.. ئامۆژگارییەکان بۆ خۆپاراستن چین؟

شەپۆلێکی گەرمای توند جیهانی گرتووەتەوە، تەنانەت وڵاتانی ناوچە ساردەکانیش وەک ڕۆژئاوای ئەوروپا، ئەوەش کێشەی تەندروستیی گەورە دروستدەکات بەتایبەت بۆ منداڵان و کەسانی بەتەمەن، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەکانی گەرما 40 پلای سەدییان تێپەڕاندووە.

پێشبینیی دەکرێت لە وڵاتی بەریتانیا کە بە سەختترین شەپۆلی گەرمادا تێدەپەڕێت لە مێژوویدا، پلەکانی گەرما پیوانەی پیسووی گەرمای وڵاتەکە کە 38 پلەیە تێبپەڕێنێت، لەکاتێکدا پێشتر هۆشداریدراوە لەوەی پلەکانی گەرما لەو وڵاتە دەگەنە سەروو 40 پلە و ئەوەش ئاستی پێوانەییە لە مێژووی بەریتانیادا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژانی یەکشەممە و دوو شەممە پلەکانی ئاستی 38 پلەیان تێپەڕاندووە، بۆ ڕۆژانی داهاتووش چاوەڕێی زیاتر دەکرێت.

حکومەتی بەریتانیا حاڵەتی لەناکاوی ڕاگەیاندووە بەهۆی زۆر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، ئەوەش لەکاتێکدا هێشتا ئەو وڵاتە چاوەڕێی گەیشتنە بە شەپۆلی گەرمای زیاتر و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایا بۆ 40 پلە.

لە فەرەنساش چاوەڕێدەکرێت پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە، لە کاتێکدا ئێستا لە دارستانەکانی باشووری ئەو وڵاتە ئاگر کەوتووەتەوە.

لە ناوچەی پۆدرۆی باشووری ڕۆژئاوای وڵات، تائێستا 1200 ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندان.

حکومەتی فەرەنسا دەڵێن، ئاگرەکە تائێستا زیانی بە 25 هەزار هێکتار لە ڕووەک و درەختی بەردار گەیاندووە، زیاتر لە 14 هەزار کەسیش ناچار بوون شوێنەکانیان بەجێبهێڵن.

هەروەها ئیتالیا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی گەرما بووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش وشکبوونەوەیەکی توند تووشی وڵاتەکە بووە کە پێشتر هاوشێوەی کەمبووە.

ئیسپانیاش یەکێکی دیکەیە لەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمای توند بووەتەوە، زیاتر لە 30 ئاگریش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەوتووەتەوە.

هەروەها وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕووبەرووی شەپۆلی هەرمای توند بوونەتەوە، هەندێکیان بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانیان تێدا تۆمارکراوە، لە ناوچەکانی باشووری عێراق پلەی گەرما گەیشتووەتە 45 بۆ 47 پلەی سەدی، هەروەها کوەیتیش بەهەمان شێوەیە.

لە مەغریب بۆ پێنجەم ڕۆژە لەسەریەک تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی شەش ئاگر دەدەن کە لەو وڵاتە کەوتووەتەوە.

هەروەها جەزائیر حاڵەتی هۆشداریی توندی بەهۆی بەرزبووبەوەی پلەکانی گەرماوە ڕاگەیاندووە.

هەروەها هەریەکە لە سعودیە، سودان و میسر پلەی گەرمای 40 پلەیان تۆمارکردووە.

پزیشکانی بەریتانیا ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن چاودێریی کەسانی بەتەمەن و منداڵ بکرێت بەهۆی گەرماوە، بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە، هەروەها لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر دوورکەونەوە لە کاتەکانی نیوەڕۆ (کاتژمێر 11:00 بۆ 3:00)ی ئێوارە.

هەروەها ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن لە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرە داخراوەکاندا نەمێننەوە، هیچ ئاژەڵێکی ماڵی نەبەنە ناو ئۆتۆمبێل و بەر هەتاو.

هەروەها دامەزراوەی CDCی ئەمریکی ئاسکرایکردووە، ساڵانە لەو وڵاتە 700 کەس بەهۆی گەرماوە گیانلەدەستدەدەن.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: چەند ساڵی داهاتوو کەم ماڵ تووشبووی شێرپەنجەی تێدانابێت

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسكی پەیوەندی بە مەشقەكانی بەرشلۆنەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share