بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسانەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئەبوكەرار فەرێجی، ئەمینداری گشتیی حزبی فەزیلەی ئیسلامی.

‏‎لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەیسەڵ كەریم خانی برادۆستی ئامادەبوون، دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان تاوتوێكران و جەخت لە سازان و لێكتێگەیشتنی هاوبەش كرایەوە.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆچوونی حزبەكەی لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عێراق ڕوونكردەوە و وتی، “دۆخەكە پێویستی بە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسانەیە، ئەركی هەموو هێز و لایەنەكانە كار بۆ دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز بكەن و عێراق ببەنە قۆناغێكی نوێی حوكمڕانییەوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سوریاوە كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بەشێك لە خانەنشینان دوای جەژن مووچە وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جوتیاران

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم سەرجەم ئەو جوتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە، سبەینێ یەكشەممە سەردانی سایلۆ بكەن…
Total
0
Share