بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی نەسر كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەیسەڵ كەریم خانی برادۆستی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سیاسییە نەخوازراوە جەختی لێكرایەوە.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەشبینییەوە لە ھەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ڕووانی و ڕایگەیاند، ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و هیوادارم هەموومان پێكەوە عێراق ببەینە قۆناغێكی نوێی دەوڵەتداری و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتییانمان فەراهەمبكەین.