پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دزێكی ڕاگەیاند

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگەیاند‌، كه‌ پێنج هه‌زار دۆلاری له‌ ماڵێكدا دزیوه‌.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەکانی نووسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، دزی له‌ ماڵێك کردبوو.

باسی لەوەشكردووە، توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی ڕاپەرینی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبار (ھ، ر، س) لەدایکبووی 1984ـه‌ و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، کە لە دوو تاوانی دزیکردندا لەماڵێکدا بڕی پێنج ھەزار دۆلاری ئەمه‌ریکی و یەک ملیۆن دیناری دزیووە.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشكردووەتەوە، ئێستا تۆمەتباره‌كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان زیاد دەكات

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ 21 تووشبووی كۆلێرا دەستنیشانكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی كە بریكارنامەی ساختەیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بەكارهێنابوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share