دهۆک.. کچێکی 18 ساڵ لە زێی گەورەدا خنکا

کچێک لە شیلادزێ لە ئاوی ڕووباری زێی گەورەدا خنکا و کەمێک بەر لە ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی 18 ساڵ کەوتە ڕووباری زێی گەورە و خنکا.

ئەو کچە ناوی جیلان عەبدولوەهابە خوێندکاری 12ی ئامادەییە و سبەینێ یەکەم تاقیکردنەوەی هەبووە، ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشتکردن چووبوونە سەر ئاوی زێی گەورە لە کۆمەڵگای سیرێی شیلادزێ.

کەمێک بەر لە ئێستا تەرمی ئەو کچە لە ئاوی زێی گەورەدا دۆزرایەوە.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن ڕۆناڵدۆ ناكڕێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە زۆریی ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشیی جگەر دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:
چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سکرتاریەتی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەردا کۆبووەوە.…
Total
0
Share