تەندروستیی جیهانی دەیەوێت “باری لەناکاو” بەهۆی ئاوڵەی مەیموونەوە ڕابگەیەنێت

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون و زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکان، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تاوتوێی ئەوە دەکات کە ئاوڵەی مەیموون وەک “باری لەناکاوی تەندروستی لە جیهان”دا ڕابگەیەنێت.

لە ڕۆژی 14ی حوزەیراندا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، کە لە 23ی ئەم مانگەدا کە دەکاتە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕیار لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە دەدات و لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا تاوتوێی دانانی نەخۆشییەکە دەکات وەک “بارێکی لەناکاوی تەندروستیی گشتی”.

لەوبارەیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس دەڵێت، “بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون نائاسایی و مایەی نیگەرانییە، بۆیە بڕیاری بەستنی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی بارە لەناکاوەکانی ڕێکخراوەکەماندا، بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی ئایا بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون دەبێت وەک بارێکی لەناکاوی تەندروستیی مایە نیگەرانیی جیهانی دابنرێت؟”.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاردەکەن بۆئەوەی ناوی نەخۆشییەکە و ڤایرۆسە هۆکارەکەی بگۆڕن لە نزیکترین کاتدا، بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوەدا بڕیار لەبارەی ناوەکەشییەوە بدرێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتاران هەوڵێك بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەستپێدەكەن

بابەتی دواتر

پیاوێك خوشكەكەی كوشت دوای ئەوەی ئاشكرابوو هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو پیاودا كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share