وەزارەتی پەروەردە: لە کۆتایی ئەم مانگەوە وەرگرتنی منداڵان بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی دەستپێدەکات

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی ناو تۆمارکردنی منداڵانی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی  دیاریکرد، ماوەی یەک مانگیش وەرگرتنیان بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پڕۆسەی وەرگرتنی منداڵان (خوێندکاران و قوتابیان) لە 26/6/2022ـەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 26/7/2022 بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناو تۆمارکردن لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان لەو ماوەیەدا دەبێت، ئەو ماوەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکردووە قوتابخانە نێودەوڵەتی و بیانییەکان ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک کە کەلوپەلی کارەبایی دزیوە، دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دەگیرێتەوە

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی چوارشەممەی ڕابردوو لەکاتی ڕاوەماسی لە ڕووباری…
Total
0
Share