شارەوانی ئەو ئاژەڵانە دەفرۆشێت كە دەستی بەسەرداگرتوون

15 سەر مەڕ و بزنی هاوڵاتییان كە شارەوانیی موسڵ لەسەر شەقام و ناو گەڕەك و كۆڵانەكاندا دەستی بەسەرداگرتوون، بە زیندەقەپان دەفرۆشرێن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا شارەوانیی موسڵ ئاشكرایكرد، ئەو ئاژەڵانەی دەستیان بەسەرداگرتوون دەفرۆشرێن و داوادەكات هەر كەسێك ویستی كڕینی ئاژەڵەكانی هەیە، ڕۆژی پێنجشەممە 23ی حوزەیران سەردانی مەیدانی ئاژەڵان بكات بە مەبەستی كڕینیان.

شارەوانیی موسڵ لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، ئەگەر زیاتر لە كڕیارێك هەبێت ئەوا فرۆشتنی ئاژەڵەكان دەكات بە زیادكردنی ئاشكرا و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە فرۆشتنیان بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی ماڵی دەوڵەت ژمارە 21ی ساڵی 2013 دەبێت.

ئاژەڵەكان لە حەوت بزن و هەشت مەڕ پێكهاتوون و وەك ڕاگەیەندراوەكەی شارەوانی ئاشكرایكردووە، بە زیندەقەپان دەفرۆشرێن و هەر كیلۆیەكیان بە سێ هەزار دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕدەكرێتەوە؟ <br> پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

براوەیەکی نۆبڵ مەدالیاکەی بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئۆکرانیا دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share