لە هەولێر دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە ڕاگیرا و هۆكارەكەی دیار نییە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێرەوە گواستییەوە، لە بەیانیی ئەمڕۆوە دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە لە زۆربەی بەنزینخانەكانی شارەكە ڕاگیراوە و تەنها چەند بەنزینخانەیەكی كەم دابەشیدەكەن.
تا ئێستا دیارنییە هۆكاری دابەشنەكردنەكە چییە و لایەنی پەیوەندیداریش تا ئێستا ڕوونكردنەوەی نەداوە.
دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری، كە حكومەتی هەرێم بڕیاری لێدا، ماوەی سێ ڕۆژ بوو لە هەولێر دەستیپێكردبوو، بەڵام بەشێكی زۆر لە شۆفێران گلەییان لە كوالێتیی ئەو بەنزینە هەبوو، كە لە پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە دابیندەكرا.