ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێ دووشەممەی دادگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە چۆنێتیی دروستبوونی ڕووداوەکە دەکەن.
لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئەنجومەنی دادوەری نیگەرانی سەبارەت بە ڕووداوەکە پیشاندەدات و پێکهێنانی لیژنەیەکیشی لەوبارەیەوە ڕاگەیاندووە.
ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەوەکردووە، “بڕیارماندا به پێكهێنانی لیژنهیهك بۆ لێكۆڵینهوه له چۆنێتیی دروستبوونی ڕووداوهكه و دهركهوتنی ڕاستییهكان”.
ئاماژە بەوەکراوە، دوای تهواوبوونی لێكۆڵینهوەکان، ئهنجامهكان بۆ ڕای گشتی ڕادهگهیهنن.
دوێنێ دوو شەممە لە دادگای سلێمانی لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی کوشتنی تاریقی بەقاڵ، لەلایەن پۆلیسی دادگاکەوە هێرشکرایەسەر کەسوکاری تاریقی بەقاڵ.