تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا.

سەباح نەسرەدین ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە ڕێگریکردن و ئامادەکاری لە تەشەنە نەکردن و بڵاونەبوونەوەی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانەکانی سەنتەری شاری سلێمانیدا.

کۆبوونەوەکە، كە بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی who و بەڕێوبەرانی نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان و ژمارەیەك بەڕێوەبەر و بەرپرسی دیكە بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆکرا لەبارەی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە نێو منداڵان و پشکنینەکان و داخڵبوونیان لە نەخۆشخانەکان کە چۆن چارەسەرە تەندروستییەکانیان پێشکەشبکرێت و بەری پێ بگیرێت لە گواستنەوە بە ڕەچاوکردنی خۆپارێزییەکان و جێبەجێکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان لەو حاڵەتانەی هۆکارن بۆ تووشبوون و بڵاوکردنەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەی بۆ كەشوهەوای هەرێم.. بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی ساماڵ، پلەكانی گەرماش دادەبەزن. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share