ئێران لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر: نۆ کۆمێنت

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “ئامۆژگارییەکمان بۆ هاوڕێکانمان لە عێراق هەیە، با ڕێگە نەدەن سنوورەکانیان دژی ئێران بەکاربهێنرێت”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستی ئێران لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر وتی، “نۆ کۆمێنت”.

خەتیب زادە ڕایگەیاند، “بەئامانجگرتنی بارەگای مۆساد لە هەولێر کارێکی بچوک بوو کە ئامانجەکەی پێکا”، وتیشی، “وەڵامدانەوەمان بۆ کارەکانی ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بۆ شوێنەکەی دەبێت نەک دەوڵەتی سێیەم”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامۆژگاریی عێراق دەکات بەوەی، ڕێگەنەدەن سنوورەکانیان بۆ بەئامانجگرتنی ئێران بەکاربهێنرێت.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر کەوتەخوارەوە و سێ کەس برینداربوون.

لەبارەی هێرشەکەوە ڕۆژی دواتر، ئاژانسی فارس-ی ئێرانی ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە سەركردەی تیمی تیرۆر-ی مۆساد لە ئاكامی هێرشەكەی سەر هەولێر كوژرابێت.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە جیاجیاكانەوە بڵاویكردەوە، هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە سێ ئۆتۆمبێلی كردووەتە ئامانج، بە سەركەوتوویی پێكاویەتی (مەبەست لێی پێكانی بەرپرسە ئیسرائیلییەكەیە).

بابەتی پێشتر

حەج و عەمرەی هەرێم کاتی بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

حەلبووسی: جێگرەوەی پەرلەمانتارەكانی سەدر دەستنیشان دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە 39 سەربازی توركیای كوشت

هەپەگە كوژرانی 39 سەربازی سوپای توركیای لە چەند چالاكییەكی جیاوازدا ڕاگەیاند و دەشڵێن، “هێزەكانمان لەسەركەوتن نزیكبوونەتەوە”. ناوەندی ڕاگەیاندن…
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان…
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا باندێكی بازرگانییكردنیان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share