كرێكارێك لە تاوەرێكەوە كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

له‌ سلێمانی، كرێكارێك لەكاتی كاركردندا لە تاوەرێكەوە كەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.

سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ لە گەڕەكی زەرگەتە كرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە نهۆمی 15ی تاوه‌رێكه‌وه‌ كەوتووەتە خوارەوە و ده‌ستبه‌جێ گیانیلەدەستداوە.

کرێکارەکە کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە، لەدایكبووی ساڵی 1977ــە، لەئێستادا تەرمەكەی براوەتە پزیشكی دادوەری.

بابەتی پێشتر

زاملی بۆ ئێران و توركیا: گرتنەوەی ئاو گەل دەكوژێت وەك چۆن ئیسرائیل بە چەك دەمانكوژێت

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە <br> بانكی ڕافیدەین پێشینەیەكی دیكەی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی پاڵپشتی كفری: سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیمان كرد و بڕیاری خێرا بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان دران

ڕێكخراوی پاڵپشتی كفری ئاشكرایدەكەن كە سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی…
Total
0
Share