لە كەركوك ئەندامانی باندێكی دزیكردن دەستگیركران

ئەندامانی باندێكی دزیكردن لە كەركوك دەستگیركران كە كاریان بڕینی نووسینگەكانی دابەشكردنی مووچە و دراو بووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە، ئەندامانی باندێك لە كەركوك دەستگیركراون كە پیشەیان دزیكردن بووە لە نووسینگەكانی دراو و دابەشكردنی مووچە لە شارەكە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەندامەكانی ئەو باندە بە چەك هەڵیانكوتاوەتەسەر چەندین نووسینگەی ئاڵوگۆڕكردنی دراو و نووسینگەیەكی دابەشكردنی مووچە بە شێوەی ئەلیكترۆنی.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاریی دەزگای هەواڵگری، ئەندامانی باندەكەیان دەستگیركردووە. لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە كە چاودێریی نووسینگەكەی دابەشكردنی مووچەیان كردووە و لە ڕێگەی دەستنیشانكردنی خاڵی لاوازەوە، پلانی هەڵكوتانەسەر شوێنەكەیان داڕشتووە و ڕۆڵەكانی جێبەجێكردنی “كردەوەكەیان” لەنێوان خۆیاندا دابەشكردووە.

بابەتی پێشتر

زیانە گیانییەكانی تەقینەوەكەی هەولێر ئاشكراكران

بابەتی دواتر

جۆرج كاڤیرۆ: بایدن دەیەوێت سعودیە لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share