کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، لە دوای نیوەڕۆ کەش لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
هەروەها سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان تەنها لە پارێزگای دهۆک پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سوک.
پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.