دوای شكاندنی ژمارەیەك نەمام لە بناری چیای گۆیژە بەهۆی زیادەڕەوییەوە، ئەنجامدەری پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون بڕیاریداوە 50 نەمام لەبری هەر نەمامێكی شكێندراو بڕوێننەوە.
دوێنێ تیمەکانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەڕەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەو زیادەڕەوییانەیان لابرد كە كرابوونەسەر بەشێك لە زەوییەكانی بناری چیای گۆیژە، بەهۆیەوە ژمارەیەك درەخت و نەمان لەناوچوون.
بڕیارە لەهەمان شوێنی زیادەڕەوییەكە پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى (شارى ئارام) كە پرۆژه‌یه‌كى ڕێگه‌پێدراوه و هه‌ڵگرى مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمه به ژماره (602) له ساڵى (2022) ئەنجامبدرێت.
لە ڕوونكردنەوەیەكی پڕۆژەكەدا هاتووە، له ده‌ره‌وه‌ى پڕۆژه‌كه‌یان و وه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانیان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى پارێزگاى سلێمانى هه‌ستاون به دروستكردنى شه‌قامێكى 30 مه‌ترى به تێچووى (چوار ملیار و 48 ملیۆن دینار).
سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌م شه‌قامه لە ڕووناکی، شۆستە، قیرتاو و هتد-یان لەئەستۆگرتووە کە بەدرێژایی 900 مەتر له بنارى گۆیژه و هۆڵى بۆنه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (60 مه‌ترى) كۆتایی دێت. وەك ئەوەی لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە و دەشڵێت، “ئه‌م شه‌قامه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته نزیك ده‌روازه‌كانى پرۆژه‌کەمان تاوه‌كو ئێمە سوودمەندبین، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك خزمه‌تێك پێشكه‌شى شاره‌وانى سلێمانیمان كردووه”.
دووپاتیشیكردەوە، “بڕیارمانداوه له‌برى هەر یەکێک لەو دارانەی کەوتووەتەبەر شه‌قامه‌كه، ئه‌مڕۆ 50 داری نوێ بڕوێنین و پێشکەشی سلێمانی بکەین”.
ئاماژه بەوەشدەكات، “به‌پێى یاساى وه‌به‌رهێنان هه‌ر كه‌س دارێك بشكێنێت، پێویسته دوو دار له‌برى بڕوێنێته‌وه”، بەڵام ئەوان ئەمڕۆ لەبری هەر دارێک 50 دار دەڕوێنن.