پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان پەسەندكرا

پەرلەمانی كوردستان پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاوی لە هەرێمی كوردستان بەدەنگی 85 ئەندامی پەرلەمان پەسەندكرد و سەرۆكی پەرلەمانیش دەڵێت “پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی كوردستان دەكەین بەبۆنەی پەسەندكردنی ئەو یاسایە”وە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان تێیدا هاتووە، ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبووەتەوە و پێشنیازەیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان) بەدەنگی (85) ئەندامی پەرلەمان پەسەندكراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی پەرلەمان دەڵیت، ” پیرۆزبایی لە خۆمان و گەلی كوردستان دەكەین بەبۆنەی پەسنكردنی ئەو یاسایە”وە.

ئاماژە بەوەشكراوە، مەبەست لە دەرچوواندنی ئەو یاسایە لەپێناو دابینكردنی ئاسایشی ئاوە لە هەرێم لەبەر گرنگیی ئاو لە ژیانی مرۆڤ و كاریگەریی لەسەر واقیعی كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم دەداتە دادگا

بابەتی دواتر

لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەكان بەرزكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share