گەرمایەكی پڕوكێنەر ڕوو لە عێراق دەكات.. پلەكانی گەرما دەگەنە 50 پلە

شەپۆلێكی گەرمای پڕوكێنەر پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە و پلەكانی گەرماش لە چەند ناوچەیەك دەگەنە 50 پلە.

لەگەڵ هاتنی مانگی حوزەیران، پلەكانی گەرما لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەرزبووەنتەوە، بەڵام بەغدادی پایتەخت، سەرەڕای ئەو خۆڵبارینە زۆرەی كە ڕووی لە پارێزگاكە كردووە چاوەڕێی هاوینێكی پڕوكێنەر دەكات.

عەلی جەبار، كەشناسیی عێراقی پێشبینی كردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە و پارێزگاكان ڕووبەڕووی شەپۆلێكی گەرما ببینەوە كە پلەكانی گەرما لە بەغداد و چەند ناوچەیەك دەگەنە 50 پلەی سیلیزی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرزترین ڕێژەی پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی باشوور دەگاتە 48 پلەی سیلیزی، لە بەغداد و شارەكانی ناوەڕاستیش 46 پلە تۆمار دەكات.

بەپێی پێشبینییەكانی ئەو كەشناسە عێراقییە لە پارێزگاكانی هەرێم و نەینەواش پلەكانی گەرما دەگەنە 42 پلە.

ناوبراو ڕوونیشیكردووەتەوە، کەشوهەوای گەرم لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ دەبێت.

بابەتی پێشتر

پەیامی پیرۆزبایی کەسایەتی و لایەنەکان بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتی

بابەتی دواتر

دۆخی تەندروستیی پوتین چۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

یەكێتی، چێوەی هەماهەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەەیەكی باڵایان ئەنجام دا، ڕێككەوتن لەسەر پەلەكردن لە ئامادەكردنی دەستپێشخەرییەك بەمەبەستی كرانەوەی…
Total
0
Share