سەرۆك كۆماری عێراق: ساڵڕۆژی یەكێتی هاندەرمان بێت بۆ دەستەبەری حوكمڕانییەكی باش و دادپەروەر

سەرۆك كۆماری عێراق لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ساڵڕۆژی یەكێتی تۆماری پڕ سەروەریی خەباتی گەل، شەھید و پێشمەرگەیە

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردووەتەوەو ڕایگەیاندووە، ساڵڕۆژی یەكێتی، تۆماری پڕ سەروەری خەباتی گەل، شەهید وپێشمەرگەیە، و یادی مامجەلال و هاوڕێكانێتی كە لە سەردەمی مەحاڵدا هیوای سەركەوتنیان دەبەخشی.

سەرۆك كۆماری عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، با ئەم یادە ھاندەرمان بێت بۆ دەستەبەری حوكمڕانی باش و دادپەروەر، بۆ مافی هاوڵاتیان و ڕەواندنەوەی مەترسییەكانی سەر ئیستا وئایندەی گەل و نیشتمان.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ڕسوماتی تۆماركردنی ماتۆرسكیلی كەمكرایەوە

بابەتی دواتر

وتارێكی نووسەرێكی كورد كاندیدە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتێكی یەكێتیی ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share