لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت و بەپێی زانیارییەكان ڕووداوەكە پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هەبووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشتووە و دواتر خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كوڕە تەمەنی 27 ساڵ بووە و باوكەكە بە بیانووی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كوڕەكەی كوشتووە.