بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی-یەوە پێگەیشت

سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسرەوە پێگەیشت و متمانەی خۆشی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاكردەوە كە بەسەرۆكایەتیی ئەو یەكێتی ئامانجەكانی بەدیدەهێنێت.

لە پەیامێكدا حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر ئاماژەی بەوەكردووە، “پیرۆزباییتان لێدەكەم كە وەكو سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكران”.

دەشڵێت، “متمانەی تەواومان هەیە بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێتی بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەكانی هەنگاو دەنێت”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا هاتووە، “هێزە سیاسییەكان لەبەردەم چەندین بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی گەورەدان بۆ پاراستنی دەوڵەت و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەل بە تەواوی پێكهاتە و نەتەوەكانەوە”.

بۆیە عەبادی داوایكردووە، تەواوی هێزە نیشتمانییەكان هەماهەنگی و كاری هاوبەشی زیاتر بكەن، بۆ بەدیهێنانی داخوازی گەل و ئاسایش و سەقامگیری.

بابەتی پێشتر

پیاوێک دەستگیرکرا کە ئاوێنەیەکی پێشکەش بە کچە هاوڕێکەی کردووە و چوار کامێرای تێدا داناوە

بابەتی دواتر

لە سێ مانگدا نزیكەی دوو هەزار عێراقی هاوسەرگیریی دووەمیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share