11 ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و تاوان زۆربووە

هەژاری تەنگی بە بەشێكی گەورەی كۆمەڵگەی عێراقی هەڵچنیوە، 11 ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و حكومەت دەڵێت، تاوان زۆربووە.

ئامارەكە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكردووە، هۆشداری دەدات لە هەڵكشانی دیاردەی توندوتیژیی خێزانی لەناو توێژی هەژاراندا.

ئەسیل حەسەن بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاریی كۆمەڵایەتی لە وەزارەتەكە ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە ڕێژەیەكی بەرزتری توندوتیژیی خێزانی تۆماردەكەن، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و خراپیی بژێویی خێزانە كەمدەرامەتەكانەوەیە.

كاربەدەستەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت، 11 ملیۆنی عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و ئەوەش هۆكارە بۆ زۆربوونی تاوان و توندوتیژی، تەنانەت لەناو ئەو خێزانانەدا كە سوودمەندن لە مووچەی تۆڕی پاراستنی خێزان و باری داراییان لە ئاستی پێویستدا نییە.

بابەتی پێشتر

عێراق: پێدانی كارەبا دەگاتە 20 كاتژمێری ڕۆژانە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: نزیكبووینەتەوە لە پێكهێنانی حكومەتی تەوافوق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە ماوەی نیوەی…
Total
0
Share