ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕین و ڕاگرتنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “داوامانكردووە بڕینی مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەت و سڕینەوەیان لە لیستی مووچە ڕابگرێت”.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند،یاسای چاكسازیی بۆ بڕینی‌ مووچەی‌ كەسانی‌ ناشایستە دەرچوێندراوە، بەڵام بە لێكدانەوەی‌ هەڵە وەزارەتی‌ دارایی‌ مووچەی‌ ژمارەیەكی زۆر خاوەنپێداویستیی تایبەتی شایستەی بڕیوە بەهۆی‌ ئەوەی‌ بەبێ ویستی خۆیان بەشێك لە مووچەی‌ خانەنشینیی‌ باوكی‌ وەك میراتگری دەكرێت بە ناویەوە، كە زۆرینەی‌ حاڵەتەكان بە هەردوو بەشە مووچەی‌ خانەنشینییەكە و مووچەی‌ خاوەنپێداویستی تایبەت ناگاتە 250 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوە كرد، بە نووسراوی ژمارە 169، داوامان لە لیژنەی‌ (كاروكاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ و داكۆكی لە مافی مرۆڤ) كرد بە بەدواداچوون ‌و لێكۆڵینەوە لەم بابەتە و دۆزینەوەی‌ چارەسەرێك بكرێت.

ئاشكرایكرد، وێڕای‌ ئەم كێشەیە، نزیكەی‌ 30 هەزار خاوەنپێداویستی تایبەتی ڕاستەقینە بەپێی ڕاپۆرتی پزشكی هەن كە لە ساڵی‌ 2012 ەوە چاوەڕێن مووچەیان بۆ ببەسترێت، بەڵام بە پاساوی ناڕەوا تا ئێستا حكومەت ئەم ئەركە یاساییەی جێبەجێنەكردووە كە سادەترین مافە بۆ كەمئەندامان و خانەوادەكانیانە.

بابەتی پێشتر

25ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

كارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەكان لە كاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابیندەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share