شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی كۆكردنەوەی”سەگی بێلانە” دەستیپێكردووە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی پەناگەی “سەگی بێلانە”بڵاودەكاتەوە جەختدەكاتەوە شارەوانی لەسەر ئەركی خۆی زەوییەكی بۆ كۆكردنەوەی ئاژەڵ و سەگی بێلانە و دوورخستنەوەیان لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دابینكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی تێیدا هاتووە، وەكو سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕوونكرنەوەیەك لەسەر پەناگەی” سەگی بێلانە” بخەینە ڕوو كە شارەوانیی سلێمانی، بە ئەركی خۆی زانییوە بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی سلێمانی، زەوییەكی بە ڕووبەری 5 دۆنم لە نزیك بازگەی عەربەت بۆ كۆكردنەوەی ” ئاژەڵ و سەگی بێلانە” و دوورخستنەوەیان لەناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دابینكردووە و دوای تەواوبونی پەناگەكە كاركرا بۆ وەرگرتنی ”سەگی بێلانە” و نزیكەی 20 كارمەند و 3 ئۆتۆمبێلی لەلایەن شارەوانییەوە بۆ دابینكرا.

ئاماژە بەوە كراوە ، ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 17ی ئازاری ئەمساڵدا و بە بڕیاری ژمارە (٣٨)، بڕیاریان لەسەر پەناگەكە دەركرد بەمشێوەیەی خوارەوە: پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بەپێی ماددەی (٢٧) بڕگەی یەك بەندی/ ز، لەیاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان ژمارە(٦) ساڵی ١٩٩٣ هەمواركراو، بڕیاردرا بە:

١- دابینكردنی پارچە زەوییەك بۆ پەناگەی ئاژەڵی بێلانە.

٢-پەناگەكە لەڕووی كارگێڕی و ژمێریارییەوە، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەبێت، بە هاوكاریی هەموو لایەنە فەرمی و نیمچە فەرمی و نافەرمییەكان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ شارەوانیدا، كار لە پەناگەكەدا دەكەن.

٣-شارەوانیی سلێمانی، بەپێی ماددەی (٢٧ بڕگەی ٢)، لەیاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، ژمارە (٦) ساڵی ١٩٩٣ هەمواركراو، بەرپرسە لە دابینكردنی پشتیوانیی دارایی لە بودجەی شارەوانی، بۆ بە گەڕخستنی پەناگەكە، بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای داهاتی شارەوانییەكان ژمارە (١٣٠) ساڵی ١٩٦٣، سود لە بەخشین و هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەسایەتیی و ڕێكخراوەكان وەردەگرێت.

٤- سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەرپرسە لە گرتنی ئاژەڵە بێلانەكان، جگە لە سەگی بێلانە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ”بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی، چونكە بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای قەڵاچۆكردنی ”سەگە بێلانەكان” ژمارە(٤٨ ساڵی ١٩٨٦)، ئەركی گرتنی سەگە بێلانەكان، لە ئەستۆی ”بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدایە”، هەروەها بەپێی ماددەی (٣) لە یاسای قەدەغەكردنی سەگە بێلانەكان، ژمارە (٤٨ ساڵی ١٩٨٦)، ئەگەر سەگی بێلانە بۆ شارەوانی ڕەوانەكرا، ئەوا لەگەڵ ئاژەڵە بێلانەكانی تردا، لە پەناگەی ناوبراودا كۆدە‌كرێنەوە. لەدوای دەركردنی بڕیاری وەرگرتنی ”سەگی بێلانە” هەڵمەتەكەمان دەستپێكردووە، بەڵام لە ئێستادا بەخاوی دەڕوات، بە هۆكاری نەبوونی پێداویستی و ستافی پێویست و بودجەی تایبەت، وە چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتین، تایبەت بەدابینكردنی ئەم پێداویستییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد لە تاقیگەکانیاندا دەرکەوتووە جگە لە نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share